Kurdistan Press - ئەمشەو ئەگەری دروستبوونی تەمومژ و شەختە هەیە لەو سنورە ئەمشەو ئەگەری دروستبوونی تەمومژ و شەختە هەیە لەو سنورە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمشەو ئەگەری دروستبوونی تەمومژ و شەختە هەیە لەو سنورە

ئەمشەو پێنجشەممە لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما دەگەنە ژێر سفری سیلیزی و ئەگەری دروستبوونی دیاردەی شەخته و تەمومژ هەیە، بۆیە ئامۆژگاری هاووڵاتییان و شوفێران دەكرێت لە كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا پابەندی رێنماییەكانی هاتوچۆ بن.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند: دەرنگانی ئەمشەو بۆ کاتەكانی بەرەبەیان بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە شێی ڕێژەیی لە هەوادا، ئەگەری دروستبوونی دیادەی تەمومژ و شەختە هەیە.

راشیگەیاند: ئەمشەو ساردترین ناوچەی هەرێمی کوردستان سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبێت، بە تایبەت حاجی ئۆمەران و چۆمان و سیدەکان كە پلەكانی گەرما تا -10ی پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

شارەزاكەی كەشناسی جەختیشی كردەوە كە ئەم شەپۆڵە سەرمایە بۆ ماوەیەكی درێژ لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە و بەتایبەت لە شەواندا كەشوهەوا زۆر سارد دەبێت، بەڵام لە رۆژدا كەمێك باشتر دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا