Kurdistan Press - هۆشداریەک بۆ بریکارەکانی خۆراک ڕاگەیاندرا هۆشداریەک بۆ بریکارەکانی خۆراک ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداریەک بۆ بریکارەکانی خۆراک ڕاگەیاندرا

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراك/هەولێر، ئاگەدارییەكی بڵاو كردووەتەوە و لە ئاگەدارییەكەدا هاتووە، ئاگاداری ئەو بریکارانە دەكەینەوە کە ناسنامەی بریکارییان کۆنە و لە ساڵی 2024دا نوێیان نەكردووەتەوە، بە زووترین کات و لە ماوەی یەک هەفتە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو بکەن بۆ نوێکردنەوەی ناسنامەی بریکاریی خۆراک و دروستکردنی ڤیزەکارتی بانکی "جنوب ئیسلامی".
لە درێژەی ئاگەدارییەكەدا هۆشداری دراوە، هەر بریکارێک تا 2024/12/10 سەردان نەکات و ناسنامەکەی بریکاری نوێ نەکردبێتەوە و ڤیزەکارتی دروست نەکردبێت، ئێمە بەرپرس نابین لە هەر گۆڕانکارییەک لە بریکارییەکەیان ڕوو بدات وەک هەڵوەشاندنەوە یاخود ڕاگیران "ٳلغاء او حجب". چونکە لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە داوای ناوی سیانی و ناسنامەی بریکاری 2024 و وێنەی بریکار و زانیارییەکانی بریکاری خۆراکیان کردووە.
لە ئاگادارییەكەدا وەك تێبینی هاتووە، ئەو بریکارانەی کۆچی دواییان کردووە، پێویستە یەکێک لە میراتگرەکانیان سەردانمان بکات تاکو لەسەر ڕەزامەندیی خۆیان بریکارییەکە بخەینە سەر ناوی یەکێکیان یان هەڵوەشێنینەوە.
لە ئاگادارییەكە روونكراوەتەوە، پێداویستییەکانی نوێکردنەوەی ناسنامەی بریکار و دروستکردنی ڤیزەکارت ئەمانەن:
1- پاکانەی باج و دەرامەت.
2- چوار وێنەی مامەڵە.
3- کارتی نیشتمانی.
4- کارتی زانیاری.
5- پاسپۆرت.
6- ژمارەی تەلەفۆنی (زین یان ئاسیا).
7- بریکار خۆی ئامادە بێت.
4m
Reply

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه