Kurdistan Press - لە ڕۆژئاوای كوردستان نەفیڕی سەرتاسەرى ڕاگەیەندرا لە ڕۆژئاوای كوردستان نەفیڕی سەرتاسەرى ڕاگەیەندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە ڕۆژئاوای كوردستان نەفیڕی سەرتاسەرى ڕاگەیەندرا

ئیدارەی خۆسەری سەر بە پارتی یەكێتیی دیموكرات (پەیەدە) لە ڕۆژئاوای كوردستان، نەفیڕ عامی راگەیاند و داوای لە هەموو خەڵک كرد کە بە هەر شێواز و رێگەیەک دەتوانن، دژی دوژمن شەڕ بکەن.
بە گوێرەی راگەیاندراوێكی ئیدارەی پەیەدە كە وێنەیەكی دەست (کوردستان پریس) كەوتووە، نەفیر عام راگەیاندراوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی میلیشیا چەكدارەكانی سووریا.
هەروەك ڕوون كراوەتەوە: "ئەو هێرشەی لە حەلەب و حەما دەستی پێكردووە، لە ناوچەیەكی دیاریكراو ناوەستێ، بەڵكوو هەڕەشە لە هەموو سووریا دەكات."
هاوكات داوا لە خەڵك كراوە، لە حاڵەتی ئامادەباشیی هەمیشەییدا بن و هێرشەكەشیان وا وەسف كردووە كە پرۆژەی خۆبەڕێوەبەریی (ئیدارەی پەیەدە)ی كردۆتە ئامانج و بەپێی بەیاننامەكە، ئەو هێرشە بۆ ئەوەیە زەویی نوێ بخرێتە سەر توركیا.
جێی باسە هەر ئەمڕۆ، هێزەكانی پەیەدا رایانگەیاند كە لە شەڕەكانیاندا لە شاری حەلەب و دەوروبەری و لە میانی پێكدادانیان لەگەڵ میلیشیا چەكدارەكانی سووریا، هەشت چەكداری پەیەدە گیانیان لەدەست داوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا