Kurdistan Press - ئەو بڕە پارەی بۆ مووچەی مانگی دە نێردراوە تا ئێستا قبوڵ نەکراوە ئەو بڕە پارەی بۆ مووچەی مانگی دە نێردراوە تا ئێستا قبوڵ نەکراوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەو بڕە پارەی بۆ مووچەی مانگی دە نێردراوە تا ئێستا قبوڵ نەکراوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو بڕە پارەیەی بەغدا بۆ مووچەی مانگی 10ی ناردووە، ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە،

 وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بڕی 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 خستە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان، بەڵام هەرێمی کوردستان پارەکەی وەرنەگرتووە و هێشتا لەسەر هەژمارەکەیە، دەڵێت 235 ملیار دینار کورتهێنان هەیە و بەش ناکات.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقیش پەیامێکی بۆ هەرێمی کوردستان ناردبوو و بەڵێنی دابوو کورتهێنانەکە پڕبکاتەوە، بەڵام داوای کردبوو سەبری لێ بگرن تاوەکو چارەسەری دەکات. لەبارەی مووچەی مانگەکانی یانزە و دوانزەش بەغدا وتبووی هیچ بڕە پارەیەک نانێرێت تاوەکو مووچەی مانگی 10 دابەش نەکرێت.

لە دوو ڕۆژی داهاتوودا کە بە ئەگەری زۆرەوە سبەی دەبێت، ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچە بڵاودەکاتەوە و هەموو شتێک بە داتا و ژمارە دەخاتەڕوو، کە چۆن هەموو ئەرک و پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر حکومەتی عێراق جێبەجێ کردووە، ئاماژە بە بڕیاری دادگای فیدراڵیش دەکات کە دەڵێت بێ هیچ پاساو و بیانووێک مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوە و هاوكاتی مووچەخۆرانی تەواوی عێراق بدرێت.

هیچ ئەگەرێک نییە ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی بکرێت و دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

 لەکاتێکدا هێشتا مووچەی مانگی 10 بەتەواوی بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، حکومەتی عێراق بۆ فەرمانبەرانی خۆی دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 کردووە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه