Kurdistan Press - هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ فەرمانبەران ڕاگەیاندرا هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ فەرمانبەران ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ فەرمانبەران ڕاگەیاندرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی دەکات، تاوەکو ئێستا  فۆڕمی 65 بۆ 70 هەزار  فەرمانبەر و خانەنشینی دیکە لە وەزارەتی شارەوانی وردبینییان بۆ کراوە، لەم قۆناغەدا تەنیا لە هەولێر و سلێمانی تیروپشک بۆ نزیکەی 40 هەزار پارچە زەوی دەکرێت.
 
 بەشێکی وەزارەتەکان فۆڕم و زانیاریی فەرمانبەرانیان ناردووەتە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئێستا پرۆسەی وردبینی بەردوامە، ئەم هەفتەیە لیستی ناوەکان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی دوو ڕۆژدا ڕەزامەندی بدات، دواتر ناوەکان دەگەڕێنرێنەوە شارەوانییەکان و بەگوێرەی زەوی ئامادەکراو تیروپشک بۆ ناوەکان دەکرێت.
 
سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند  "بە ئەگەری زۆرەوە هەفتەی داهاتوو پرۆسەی تیروپشک بۆ دابەشکردنیان دەکرێت."
 
 بۆ یەکەمینجار لە هەردوو ئیدارەکانی سۆران و گەرمیان تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی دەکرێت و زیاتر لە 10 هەزار پارچە زەوی دابەش دەکرێن.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە هەر ناوچەیەک لەم قۆناغەدا سوودمەند دەبن، بەمشێوەیە دەبێت:-

هەولێر: 15 بۆ 20 هەزار فەرمانبەر.
سلێمانی: 10 بۆ 12 هەزار فەرمانبەر.
دهۆک: هەشت بۆ 10 هەزار فەرمانبەر.
سۆران: شەش بۆ هەشت هەزار فەرمانبەر. 
ئیدارەی گەرمیان: چوار بۆ شەش هەزار فەرمانبەر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا