Kurdistan Press - کاتى گەیشتنى گوژمەیەکی دیکە بۆ مووچەى مانگى 10 ڕاگەیاندرا کاتى گەیشتنى گوژمەیەکی دیکە بۆ مووچەى مانگى 10 ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتى گەیشتنى گوژمەیەکی دیکە بۆ مووچەى مانگى 10 ڕاگەیاندرا

ئەم هەفتەیە حکومەتی عێراق بۆ مووچەی مانگی 10 گوژمەیەکی دیکەی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، بەمەش قەبارەی ئەو کورتهێنانەی هەیە کەمتر دەبێتەوە.


سێ ڕۆژی داهاتوودا، واتە لە سبەی سێشەممە تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 110 ملیار دیناری دیکە دەخاتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان. ئەو بڕە پارەیە لە پشکی بەکارکردن لە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بە موناقەلە دەگوازرێتەوە سەر پشکی مووچە.


ئەمە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنەیە کە دوای وەرگرتنی هەڵوێست و ناردنی پەیامی وەرنەگرتنی 761 ملیارەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق داوای کردبوو سەبرێکی لێ بگرن کێشەی کورتهێنان چارەسەر دەکات.


حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە 996 ملیار دینار هەیە بۆ مووچە، وەزارەتی دارایی عێراق پێرێ بڕی 761 ملیار دیناری نارد، لەگەڵ ئەو 110 ملیارەی بڕیارە بینێرێت دەکاتە 871 ملیار دینار، واتە تەنیا  125ملیار دینار کورتهێنان دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە وربینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی 11 لە بەڕێوەبەرایەتیی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی عێراق تەواو بووە. هاوکات وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مانگی 12 یە، لەم ڕۆژانە تەواو دەبێت و هەفتەی داهاتوو بۆ بەغدا دەنێردرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه