Kurdistan Press - راگەیەنراوێكی گرنگ لە ئاسایشی هەولێرەوە راگەیەنراوێكی گرنگ لە ئاسایشی هەولێرەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

راگەیەنراوێكی گرنگ لە ئاسایشی هەولێرەوە

ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە كە دەرمانخانەیەكیان لە شارەكە داخستووە بەهۆی ئەوەی دوو كەس لە دەرمانخانەكە هەڵساون بە بازرگانیكردن بە دەرمانی هۆشبەرو كارتێكەرە هۆشبەرەكان بێ راچێتەی پزیشك و دوور لە رێنوێنییە پزیشكییەكان و داویانە بە كەسانی ئاڵودەی مادەی هۆشبەر. 

ئەمشەو چوارشەم چواری كانوونی یەكەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر هاوپێچی ڤیدیۆیەك راگەیەنراوێكی بڵاو كردووەتەوە كە لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لە لایەن تیمەکانمانەوە بەهاوئاهەنگیی لەگەل لیژنەی کوالێتی کۆنترۆڵی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی، بەفەرمانی  دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەرمانخانەیەکمان داخست و دوو تۆمەتباریشمان  بەناوەکانی  (أ ، م ، ب ) کە یاریدەری پزیشکی دەرمانخانەیە و  تۆمەتبار (أ ، ع ، أ) گرت. 

ئاسایش روونی كردووەتەوە،  تۆمەتبارانی ناوهاتوو هەڵساون بە بازرگانیکردن بەدەرمانی هۆشبەرو کارتێکەرە هۆشییەکان،  بەبێ راچێتەی پزیشک و دوور لە ڕێوێنییە پزیشکییەکان و فرۆشتن و پێدانی بە کەسانی ئالوودەی  مادەی هۆشبەر.

لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە،  هەروەها لە کاتی پشکنین بۆ دەرمانخانەکە دەرکەوت ژمارەیەکی زۆر دەرمانی قاچاخ و ڕێگەپێنەدراوی تەندروستی لە دەرمانخانەکەی هەیە و دەستی بەسەردا گیراو پاشان رێوشوێنی یاسایی دژی دەگیرێتەبەر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه