وەزارەتی دارایی عێراق راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا دەست پێكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی مووچەخۆرانی سەر بە حكوومەتی فیدڕاڵی و هێزە ئەمنییەكانی عێراق و میلیشیاكانی راگەیاند.
ئەمە لە كاتێكدایە كە تاوەكوو ئێستا، وەزارەتی دارایی عێراق نە مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2024 و نە مووچەی مانگی 1ی 2025ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی نەناردووە و پاساوی جۆراوجۆریش بۆ نەناردنەكەی دەهێنێتەوە.
لەمبارەیەوە محەمەد زراری، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 19ی 1ی 2025 رای گەیاند: ”ئەو بابەتانەی بەغدا، تێبینین و تێبینیی هاوبەشن لە نێوان هەردوو دیوان، ئەو تێبینییانە هەر دەبن، لە رووی كاركردن و داهات و خەرجی، ئەوە شتێكی ئاساییە، وردبینی لە حكوومەتی عێراقیش بكەین تێبینی هەر دەبێ، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەو تێبینییانە نابێ ببێتە هۆی ئەوەی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان بوەستێ.“
ئەمە لە كاتێكدایە كە بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عێراق، نابێ حكوومەتی فیدڕاڵی لە ژێر هیچ پاساوێكدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دوابخات یان تێكەڵ بە ململانێی سیاسی بكات.

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
تمەن هاڕەی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
مالکی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو یەکلایی دەکاتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەسپێدەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه