Kurdistan Press - ئێران مەرجی کردنەوەی گەرووی هورمز راگەیاند ئێران مەرجی کردنەوەی گەرووی هورمز راگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران مەرجی کردنەوەی گەرووی هورمز راگەیاند

تا ئێستە دیار نییە ئاخۆ گەرووی هورمز كراوەتەوە یان داخراوە، ئەمەریكا دووپاتی تێپەڕبوونی رۆژانەی دەیان كەشتی هەڵگری نەوت بە گەرووەكە دەكاتەوە و ئێرانیش بە پێچەوانەوە، ئێستە هاوكات راپۆرتەكان باسی نزیكبوونەوەی شەڕ و دانوستانەكان دەكەن، لەوكاتەی بە هەوڵی ناوەندگیران، ئەگەری دەست پێكردنەوەی دانوستانەكان لە دۆحە هەیە.
ئەمڕۆ دووشەم عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی كردەوە كە گفتوگۆكان لە رێگەی قەتەر و پاكستان بە شێوەیەكی چڕ بەردەوامە و ئاماژەی كرد كە مەرجەكانی ئێران روونن، قبووڵكردنیان لە لایەن ئەمەریكاوە دەبێتە هۆی كردنەوەی گەرووی هورمز و دەست پێكردنەوەی دانوستانەكان، وەك ئاژانسی "ئێرنا"ی ئێرانی گواستییەوە.  
هەر ئەمڕۆ ئیسماعیل بەقائی گوتەبێژ بە ناوی حكوومەتی ئێران رای گەیاند كە ئەگەری هەیە لە چەند رۆژی داهاتوو بگەن بە رێككەوتن، بنەمای چارەسەریی دیپلۆماسییەكەش بریتییە لە پێشنیازێكی حەوت خاڵی ئێران، گفتوگۆی لەسەر كراوە و دەكرێ لە ماوەی تەنیا دوو رۆژدا جێبەجێ بكرێت، ئێستە تۆپەكە لە یارگەی واشنتنە و ئاڵوگۆڕیی پەیام لە رێگەی ناوەندگیرەكانەوە هەیە و پێویستە ئەمەریكا بڕیار بدات، ئەگەرچی تا ئێستە واشنتن كار لەسەر شكستهێنان بە هەر هەوڵێكی دیپلۆماسی دەكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا