سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی بەشداری لە كۆربەندی ساڵانەی ئابووریی داڤۆس بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە كە پێویستە هەرێمی كوردستان لەو دانوستانانەدا بەشداربێت كە لەبارەی پەرەپێدانی بیرە نەوتییەكانی كەركووك دەكرێن و ئاماژەیشی دا ئەوان دژی ئەو میكانیزمەن كە گیراوەتە بەر.
ئەمڕۆ پێنجشەم 23ی كانوونی دووەمی 2025، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند، پێویستە هەرێمی كوردستان لە رێككەوتنی نێوان حكوومەتی عێراق و كۆمپانیای نەوتی بریتیش پترۆلیۆم بەشدار ببێت.
سەرۆكی حكوومەت دووپاتی كردووەتەوە كە بەپێی دەستوور دەبێت هەرێمی كوردستان بەشداریی لەو دانوستانانە بكات كە عێراق لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە ئەنجامی دەدات بە مەبەستی پەرەپێدانی ئەو بیرە نەوتانەی لە كەركووكن.
مەسروور بارزانی ئەوەیشی گوتووە كە ئەوان دژی پەرەپێدان بە بیرە نەوتییەكان نین، بەڵام دژی ئەو میكانیزمەن كە گیراوەتە بەر.
جێگەی ئاماژەیە، 12ی ئەم مانگە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا لەمبارەوە بڵاوی كردەوە كە بەپێی هەردوو مادەی 110 و 115 ی دەستووری عێراق بۆ ساڵی 2005، مافی رەها و تاکلایانە بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەدات کێڵگە نەوت وگازە تازە دۆزراوەکان بەڕێوە ببات.
مادەی 112، ئاماژە دەدات حکوومەتی فیدڕاڵی و حکوومەتی هەرێم کێڵگەی نەوت وگازە پێشوو دۆزراوەکان (کۆنەکان) بە هاوبەشی بەڕێوەببەن، وەک ئەوانەی لە کەرکووک و لە ناوچەکانی دەوروبەی هەن.
حکوومەتی هەرێم باسی لەوەیش كرد كە هەرێم بەردەوام ئامادە بووە بەشداربێت بۆ ئەم رێکەوتنانە بەڵام حکوومەتی فیدڕاڵی بەبەردەوامی لە بەرپرسیاریەتییە دەستووریەکانی خۆی دزیوەتەوە.
هەڵوێستی سەرۆکی حکومەت مەسروور بارزانی لەبارەی پەرەپێدان بە بیرەنەوتییەكانی كەركووك گەیشت
3مانگ |
Focus News ![]() |

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی چوار
1 رۆژ پێش ئێستا
هۆشداری بەو کەسانە دەدرێت کە سبەیی دەچنە دەرەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
بەرێز مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە پاپا لیۆ دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
غەززە چۆن دەتوانێت سوود لە ئەزمونی هەرێم وەربگرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
سەرۆک بارزانی لەبارەی پەیوەندییەکانی ئێران چی دەڵێت؟
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران هەڕەشەی توند لە ئەمریکا دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه