Kurdistan Press - بە ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، ڕێکخراوى پەیامنێران ڕاپۆرتى ساڵانەى خۆی ڕاگەیاند بە ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، ڕێکخراوى پەیامنێران ڕاپۆرتى ساڵانەى خۆی ڕاگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بە ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، ڕێکخراوى پەیامنێران ڕاپۆرتى ساڵانەى خۆی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.2.2، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە نێردەى وڵاتان و ڕۆژنامە نووس و ڕاگەیندنکاران، ڕێکخراوى پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان بە هەماهەنگى پەیمانگای مافە نێودەوڵەتییەکان، لە ڕێورەسمێکدا ڕاپۆرتى ساڵانەى خۆى لەبارەى پێشێلکارى بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیاند.

لەڕێورەسمەکەدا پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە ڕێکخراوى ناوبراو بۆ گەیاندن و بڵاوکردنەوەى ڕاپۆرتى ساڵانەیان، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن و ئاماژەى بەوەدا کە فەرهامکردنى ئازاداى ڕادەربڕین و ئازادى ڕۆژنامەوانى یەکێکە لە ئامانجەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمەش وایکردووە چەندین کەناڵى گەورە و دەزگاى میدیا زۆر لە کوردستان دورستبێت و بوارى ڕۆژنامەگەرى بە گشتیى لە هەرێمى کوردستاندا پێ بنێتە قۆناخێكی پێشکەوتوو.

پارێزگارى هەولێر هەروەها تیشکى خستەسەر ئەوەى کە کارى ڕۆژنامەوانى تەنها پیشەنییە، بەڵکو کارێکە وابەستەیە بە هەموو کۆمەڵگا و دەسەڵات و بەرپرسیاریەتییەکى کۆمەڵایەتییە بۆیە دەبێت ڕۆژنامەنووسى ڕاستەقینە بە پابەندبوون بە یاسا بەرکارەکانى هەرێمى کوردستان و ئیتیكی کارى ڕۆژنامەوانى بەرپرسانە مامەڵە بکات و پەیامەکانیان لە خزمەتی کۆمەڵایەتى بگەێنن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه