پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان - لقی كەركووك لەڕێگەی كۆمەڵەی كورتە باڵاكانی كوردستان بە چوار قۆناغ بڕی (200) لیتر نەوتی سپی بەسەر (322) خاوەن پێداویستیی تایبەت دابەش كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی 2ی 2025، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: "له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆمه‌كیانه‌ی پێشكه‌شیان ده‌كرێ، پارێزگای هه‌ولێر، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای دابەشکردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان - لقی كه‌ركووك، له ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی كورته باڵاكانی كوردستان به چوار قۆناغ بری (200) لیتر نه‌وتی سپیان به‌سه‌ر (322) خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت دابەش کرد."
ئاماژەی بەوەش داوە، كە لەلایەن خۆیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە کرد، کە بەم کارەوە ماندووبوون و ڕایگەیاند: "سوپاسی هەمو ئەو کەسانە دەکەین کە بەردەوام هاوکاری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەن."
پارێزگای هەولێر، ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كە "لە 23ی 1ی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازیی لە عه‌لی محه‌مه‌د ڕه‌بیع، بەڕێوەبەری لقی کەرکووکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان کرد و دواتر ئه‌و هه‌نگاوه مرۆیانه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا."


وەڵام بدەوه