دوای بڕیاری خانەنشینی لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەر و مامۆستا ئەو بڕیارە گرتنیەوە، بەڵام بەپێی هەمان یاسای خانەنشینی ئەوەی كەسوكاری پلەیەكی شەهیدی هەبێت، ئەوا ئەو خانەنشینەی بۆ دوو تا سێ ساڵ دوا دەخرێت.
ئەمڕۆ چوارشەم 12ـی شوبات، بەپێی زانیارییەكان، لە وەزارەتی دارایی و ئابووریدا داوای ئامادەكردنی لیستێكی خێرای ناوی ئەو كەسانە كراوە كە كەسوكاری شەهیدانن و بڕیارەكە دەیانگرێتەوە.
ئەوەش زانراوە لیستەكە بەخێرایی دەبێت تەواو بكرێت و تا 15ـی ئەم مانگە، گەیشتبێتەوە شوێنی دیاریكراو، سەرجەم مووچەی ئەو كەسانە و دەرماڵەكانیان لەگەڵ دەبێت.
ئەوەش زانراوە، لەگەڵ مووچەی مانگی دوو ئەو كەسانە دوو مووچە وەردەگرن، مووچەی مانگی یەكیان بۆ دەگەڕێتەوە و خانەشینییەكەیان دوو بۆ سێ ساڵ دوا دەخرێت.
بڕیاری جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو بۆ ئەوەیە، تەواوی فەرمانبەرانی كوردستانیش لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق سوودمەند بن.
بەڕێزم ئەوەی درێژکردنەوەی خزمەتە بۆ کەس و کاری شەهیدی پلەیەك و پلە دووش دەگرێتەوە ، هەروەها تەمەنی خانەنشینی بۆ ٦٥ساڵ دڕێژ دەکرێتەوە
raheem tayeb
12-02-2025