Kurdistan Press - لەبارەی لیستی مووچەی مانگی دوو زانیاری گەیشت لەبارەی لیستی مووچەی مانگی دوو زانیاری گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی لیستی مووچەی مانگی دوو زانیاری گەیشت

بڕیارە سەرەتایی هەفتەی داهاتوو داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان ڕادەستی بەغدا بکرێت، هاوکات لیستی مووچەی مانگی دووش تەواو دەکرێت.

لە دوێنێوە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی و داواکارییەکانی تەیف سامی، هەندێک گومان و دڵەڕاوکێی لای مووچەخۆران دروستکردووە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەسەر نووسراوەکەی تەیف سامی دەدات و دەڵێت، ئەم باباتە ترس و دڵەراوکێی ناوێت و ڕۆتیناتە.

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان،  ڕایگەیاند: "ئەم داواکارییانە ئاسانن و رۆتینین".

ئەوەی وەزیری دارایی عیراق دەیەوێت ئەوەیە، هەر کەس لە پرۆژەی هەژماری من ناوی تۆمارکراوە و لە رێگەی بانکەوە مووچە وەردەگرێ داتاکان و زانیارییەکان و ناوەکانیان بنوسرێ و بنێردرێ بۆیان، وە هەر مانگێک موچەخۆری زیاتر کارتەکەی ئەکتیڤ بوو لە رێی هەژماری منەوە موچەی وەرگرت ئەوا زیاد بکرێ و نوێ بکرێتەوە، ئەگینا کێشەیان لە هەژماری من نیە تەنیا ئەوەیە دەیانەوێ کار ئاسانی زیاتر هەبێت بۆ بەغدا.

سەبارەت بە داهاتی نانەوتی و بەشی گەنجینەی فیدراڵی و ناردنی بۆ بەغدا، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی، دەڵێت: بە ئەگەری زۆرەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەوە چارەسەر دەبێت و لەگەڵ تەواوبوونی میزان موراجەعەی ئەم مانگە رووندەبێتەوە بە دروستی بڕی پارەکە چەند دەبێت کە دەنێردرێ بۆ بەغدا، هەر لە هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی دوو ئامادەدەکرێت و لەگەڵ رەوانەکردنی بۆ وەزارەتی دارایی عیراق ئەوکاتە هیج بیانوویەک بۆ بەغدا نامێنێت و بەپێی رێکەوتنەکە مووچەی ئەم مانگەش دابین دەکات و چاوەرێ دەکرێت 950  ملیار بۆ یەک ترلیۆن بنێرێت. 

 بابەتی خانەنشینبوونی ئەوانەی کە تەمەنیان سەروو 60 ساڵە ماوەی نزیکەی دوو هەفتەیە باس دەکرێت، دوێنێ شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گەڕانەوە، یەکێك لە کێشەکانی جێبەجێکردنی داواکارییەکەی بەغدا ئەوەیە کە لە فەرمانگەکان بۆشاییەکی گەورە دروست دەبێت.

د. شێرزاد هرووری، ئەندامی لیژنە ڕایگەیاند:  پلانێك هەیە بۆ ئەوەی لەجێی ئەو کەسانە فەرمانبەری نوێ دابمەزرێنرێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه