دواى تەواوکردنى کارەکانى قیڕتاوكردنی شەقامی سەرەكیی ( هەولێر - بەحركە )، کە بە گۆژمەى ( 1 ملیار و 645 ملیۆن دینار ) بەشێوەى بەڵێندەرایەتى لە سەر بودجەى وەزارەتى شارەوانى جێبەجیکرا، ئەمرۆ پینجشەممە 2025.2.13، ئەو شەقامە بەڕووی هاوڵاتیان و شوفێران کرایەوە.
ئەو شەقامە، کە یەکێکە لە شەقامە سەرەكییەكانی هەولێرى پایتەخت، ماوەى تەواوکردنى پڕۆژەکە 2 مانگ بوو، بەڵام لە بەر ئەوەى ڕۆژانە هاوڵاتییان بەكاری دەهێننن و جووڵە و هاتوچۆی خەڵكى زۆر لەسەر و هەردوو شەقامی بازنەیی خێراى 150مەتریی و شەقامی بازنەیی خێراى 120 مەتریی بۆ ناو هەولێر بەیەکەوە دەبەستێتەوە، پڕۆژەکە لە ماوەى دیاریکراوى خۆیدا زووتر تەواوکرا.
وەڵام بدەوه