Kurdistan Press - ئەوانەی خزمەتی 25 ساڵیان هەیە پارەیەکی زۆر وەر دەگرن ئەوانەی خزمەتی 25 ساڵیان هەیە پارەیەکی زۆر وەر دەگرن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەوانەی خزمەتی 25 ساڵیان هەیە پارەیەکی زۆر وەر دەگرن

لەمەودوا سێ شت دەکرێنە بنەما بۆ خانەنشینی کە لە یاسای خانەنشینی یەکگرتوودا هاتوون، ئەوانیش بڕوانامە، ساڵانی خزمەت و ناونیشانی وەزیفین.

دوێنێ یەکشەممە تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ تیمی خانەنشینی وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەوە و ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی کوردستان گوتی لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2024ـی خانەنشینی یەکگرتوویی عێراق گەیشتوونەتە ڕێکكەوتن. بە جۆرێک خانەنشینانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی دوو بە هاوتاکراوی لەگەڵ عێراق وەردەگرن. هاوتاکردنەکەش سەرجەم خانەنشینان بە بێ جیاوازی دەگرێتەوە.

 مانگی ڕابردوو مووچەی بەشێک لە خانەنشینانی پلە باڵا کەمکرایەوە، هۆکارەکەی ئەوە بوو، خزمەتیان کەم بوو، بروانامەی باڵاشیان نەبوو، هی ئەوان بەپێی یاساکە هەر کەم دەبێت.

سەبارەت بە دەرماڵەی بڕوانامە، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، دەرماڵەی بڕوانامە بەمجۆرەیە، بڕوانامەی دیپلۆم 5%، بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەرماڵەی 10%، بڕوانامەی ماستەر دەرماڵەی 15% و بڕوانامەی دکتۆرا دەرماڵەی 20% وەردەگرن.

سەبارەت بە پاداشتی خانەنشینانی نوێ بەمجۆرە دەبێت، ئەوانەی سەرووی 25 ساڵ خزمەتیان هەیە 18مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت، 12 مووچەی تەواو و شەش مووچەی بنەڕەتی وەردەگرن، بەڵام ئەوانەی کەمتر لە 25 ساڵ خزمەتیان هەیە، تەنها شەش مووچەی بنەڕەتییان بۆ خەرج دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه