سەرچاوە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان، ئەمڕۆ ئێوارەی شەممە، 15ی 2ی 2025 ڕایان گەیاند: ئەحمەد شەرع، سەرۆكی ڕاگوزەریی سووریا سەردانی عەفرینی كردووە.
پاش ئەوەی شەرع سەردانی شاری ئیدلیب و حەلەبی كردووە، پاشان سەردانی شاری عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستانی كردووە و چاوی بە خەڵك كەوتووە.
ئەوەش گوتراوە: سەردانەكە بە مەبەستی كۆبوونەوەیەكی فراوان بووە لەگەڵ دەستە و نوێنەرانی لایەنە خۆجێیەكانی ناوچەكە.
لە سەردانەكەدا، شەرع لەگەڵ شاندی خەڵكی عەفرین لە سەیرانگەی (دریم لاند) كۆ بوونەوە و تێیدا نوێنەرانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) ئامادە بوونە.
وەڵام بدەوه