Kurdistan Press - ئەمڕۆ پارەی ئەو کەسانە دابەشدەکرێت ئەمڕۆ پارەی ئەو کەسانە دابەشدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمڕۆ پارەی ئەو کەسانە دابەشدەکرێت

بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕای دەگەیەنێت، 15 هەزار كارمەندمان لەسەر سندووقەكانی دەنگدان هەبووە و دەتوانن لە ئەمڕۆ سەردانی بانكەكان بكەن بۆ وەرگرتنی پاداشتەكانیان.  

مەریوان محەمەد بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، رای گەیاند، كارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان لە ئەمڕۆ سەردانی بانكەكان بكەن بۆ وەرگرتنی پاداشتەكانیان.  

زیاتر گوتی، بەڕێوەبەری بنكەی دەنگدان 350 هەزار دینار وەردەگرێت، بەڕێوەبەری وێستگە و كارمەندانی تر 250 هەزار دینار وەردەگرن، ئەگەر دەرچووی كۆلێژ یان پەیمانگە یان ئامادەیی بن.

باسی لەوەش كرد، ئەوەی فەرمانبەری حكوومەت بێت 150 هەزار و سوپاس و پێزانینێكی ئەنجوومەنی وەزیران وەردەگرێت، هەورەها بەشێكیشمان هەیە یەدەگن، ئەوانیش ئەگەر دەرچووی ئامادەیی یان پەیمانگە یان زانكۆ بن، 100 هەزار دینار وەردەگرن، بەڵام ئەگەر فەرمانبەری حكوومەت بن 50 هەزار و سوپاس و پیزانینێك وەردەگرن.

ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن داوا لە هاووڵاتییان دەكات ئەوانەی تا ئێستە خۆیان تۆمار نەكردووە، سەردانی بنكەكانی تۆماركردن بكەن لە هەولێر كە 53 بنكەی تۆماركردنمان هەیە، ئەوانەشی خۆیان تۆمار كردووە و كارتەكانیان وەرنەگرتووەتەوە، دەتوانن سەردانی بنكەكان بكەن كارتەكانیان وەربگرنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه