بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە درەنگانى ئەمشەوەوە کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى لاوازى دەریاى سور ڕو لە ناوچەکەمان دەکات، هەروەها سبەینێش كاریگەری شەپۆلەكە بەردەوام دەبێت و پێشبینى بارانبارین لەگەڵ بەفر بارین دەکرێت. دەشڵێت، "كاریگەری شەپۆلەكە لەسەر سنورى پارێزگاى سلێمانى، ئیدارەى ڕاپەڕین و گەرمیان، پارێزگاى هەڵەبجە لەگەڵ بەشێک لە سنورى پارێزگاى هەولێر دەبێت".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە درەنگانى شەو کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى لاوازى دەریاى سور ڕو لە ناوچەکەمان دەکات. هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە یان نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی كەشناسی هەرێم، کاریگەرى ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە لەسەر سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین و ئیدارەى گەرمیان و پارێزگاى هەڵەبجە لەگەڵ بەشێک لە سنورى پارێزگاى هەولێرە.
هەولێر : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 8پلەى سیلیزى
دهۆک : 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 5 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 1 پلەى سیلیزى
سۆران : 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 10پلەى سیلیزى
وەڵام بدەوه