Kurdistan Press - زانیاری نوێ لەبارەی لیستی مووچە گەیشت زانیاری نوێ لەبارەی لیستی مووچە گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زانیاری نوێ لەبارەی لیستی مووچە گەیشت

بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی ئاشکرای دەکات، بەهۆی دوو بابەت کەمێک ناردنی لیستی مووچەی مانگی شوبات دوا کەوتووە، ئاشکراشی دەکات، ئەو فەرمانبەرانەی لە مۆڵەتی بێمووچەن و دەستبەکار دەبنەوە، بێ کێشە مووچەیان خەرج دەکرێت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی  رایگەیاند: "لیستی مووچەی مانگی شوبات، کە لە ڕێگەی سیستەمی (پەیرۆڵ) كە سیستەمی دیجیتاڵیی ناوەندیی مووچەیە، لە دواقۆناغی ئامادەکردندایە."
ئاماژەی بەوەش دا، بەهۆی هەندێک حاڵەت، ئامادەکردن و ناردنی لیست دواکەوتووە، گوتیشی: "ئەوانەی بەپێی ڕۆژ و مانگ، کە لەدایکبووی ساڵی 1965خانەنشین دەبن و بەشێک لەوانە کەوتوونەتە مانگی شوبات و هەندێکیش لەناو مانگی یەکدا بوونه، ئەوانە لە لیستی مووچه دەردەهێندرێن."
ئاشکراشی کرد، ئەوانەی مۆڵەتی بێمووچەیان هەیە و دەستبەکار دەبنەوە، بۆ مانگی شوبات زیاد دەکرێن، گوتیشی: "ئەوانەی مۆڵەتی بێمووچەیان هەیە، یان لە مۆڵەتی دایکایەتیدان و لە مانگی شوبات دەستبەکاربوونیان هەیە، مووچەی خۆیان بێ کێشە وەردەگرن، چونکە پێشتر لیستەکانمان بە وردەکارییەوە بە دارایی فیدڕاڵ داوە، که ئەوانە دەستبەکار دەبنەوە و بەغداش ڕەزامەند بووە."
سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی باسی لەوەش کرد، کێشەیەکی دیکەش هەیە و خەریکن چارەسەری بکەن، گوتیشی: "ئەو فەرمانبەرانەی کەسوکاری پلە یەکی شەهیدن و خانەنشین دەبن و فۆڕمیان پڕ کردووەتەوە خزمەتیان درێژ بکرێتەوە، بەڵام لە وەزارەتەکانی خۆیان ناویان لە لیستی مووچەدا دەرهێندراوە، ئێمەش کاتی خۆی لە لیستی خانەنشینان دەرمان هێنان، بۆیە هەیانە نە ناوی لە لیستی مووچەدایە و نە لە لیستی خانەنشینی، هەشیانە لە لیستی خانەنشینیدایە و لە لیستی مووچەدا نەماوە."
زیاتر گوتیشی: "بەشێکی فەرمانبەری کەسوکاری شەهید ناویان لە لیستی مووچەدا ماوە، بەڵام تۆماتیکی مووچەیان ڕاگیراوە، بۆیه خەریکین کێشەی ئەو فەرمانبەرانە چارەسەر بکەین، ئەگەریش هەر چارەسەر نەبوو، ئەوە خانەنشین دەکرێن."
سەرچاوەکە جەختی کردەوە، داهاتی نانەوتی نێردراوە و میزان موڕاجەعەی مانگی یەکیش بەرەو تەواوبوونە و مووچەی مانگی دوو کێشەی نییە و دەنێردرێ.
سیپان شێروانی، ئه‌ندامی لێژنەی ئابووریی په‌رله‌مانی عێراق،  رایگەیاند: "ئەو رێككەوتنەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا كراوە جێبەجێ دەكرێت و ئامادەکردن و ناردنی مووچە ڕێکاری تەکنیکییە و زۆر ئاسایی دەکرێت و مووچە بێ کێشە دەنێردرێت."
ئاماژەی بەوەش دا: "دارایی هەرێمی کوردستان دواکارییەکانی حكوومەتی فیدڕاڵ جێبەجێ دەکات و هەموو شتێک وەک خۆی دەڕوات."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه