Kurdistan Press - شاندێکى عێراق بۆ بابەتێکى گرنگ دەگاتە هەولێر شاندێکى عێراق بۆ بابەتێکى گرنگ دەگاتە هەولێر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندێکى عێراق بۆ بابەتێکى گرنگ دەگاتە هەولێر

وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان ئامادەكاری كراوە، پێشبینی دەكەین لە كۆتایی مانگی سێ‌ هەناردەكردنەوە دەست پێ‌ بكات.

ئەمڕۆ دووشەم 17ـی شوبات، محەمەد كەمال ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، ئەمڕۆ شاندێكی وەزارەتی نەوتی عێراق دەگاتە هەولێر.

زیاتر گوتی، شاندەكە لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان، لەگەڵیاندا كۆ دەبینەوە و باسی دواین پێشچوونەكان بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت دەكەین.

باسی لەوەش كرد، لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق هەمواری یاسای بودجەی عێراقی پەسند كردووە، بەمزووانە لە ڕۆژنامەی فەرمیی حكوومەتی فیدراڵی (وەقائیع) بڵاو دەكرێتەوە؛ هیچ بەربەستێك لە بەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتەكە نەماوە و ئێمە لە ڕووی تەكنیكییەوە ئامادەین.

دەڵێت، بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان، لایەنی سێیەمیش هەیە كە ئەویش توركیایە، دەبێت بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ ئەوانیش بگەینە ڕێككەوتن و گفتوگۆمان دەبێت.

بەگوتەی ئەو وەزیرە، پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی مانگی سێ‌ هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان دەست پێ‌ بكاتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه