چوارشەممە، 19ـی شوباتی 2025، بەگوێرەی زانیارییەکان لەخوارووی گوندی دوراجی نێوان کفری و خورماتوو سێ شوان لەگەڵ ژمارەیەک چەکداری داعش ڕووبەڕووبەنەتەوە و شەڕو پێکدادان بەردەوامە.
سێ شوان لەنێوان گوندی مەحە و دوڕاجی کە دەکەوێتە سنووری ناحیەی نەوجول لە نێوان کفری و خورماتوو، کە ئاژەڵەکانیان بردووە بۆ لەوەڕاندن، شەش چەکداری داعشیان بینیووە و شەرو پێکدادانی قورس لە نێوانیاندا ڕوویداوە.
تاوەکو ئێستا ژمارەیەک ئاژەڵ کوژراون بەڵام هیچ زانیاری لەسەر کوشتنی شوانەکان یاخود داعشەکان نییە، هەروەها هێزێکی پێشمەرگە بەهانای شوانەکان چوونەتە شوێنەکە، کە تاوەکوو ئێستا دەنگی تەقەیەکی زۆر دەبیسترێ لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و ئەو داعشانە.
وەڵام بدەوه