Kurdistan Press - لەبارەی مووچەی مانگی دوو زانیاری گەیشت لەبارەی مووچەی مانگی دوو زانیاری گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی مووچەی مانگی دوو زانیاری گەیشت

چاوگێک لە دارایی هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا لیستی مووچەی مانگی دوو ئامادە نەکراوە. وتیشی بریاربوو کاتژمێر ١٠ی ئەمڕۆ لیستی مووچە ئامادەبکرێت و ئۆنلاین بدرێتە بەغدا بەڵام تا ئێستا ئامادەنەکراوە، هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە بە ئۆنلاین ئامادە دەکرێت دەچێتە بەغدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥، چاوەڕوانن دوای تەواوبوونی تەمویلی وەزارەتەکانی، بەغدا پارەی مووچەی مانگی دوویان بۆ بنێرێت.

باسی لەوەشکرد، لیستەکە بە سیستمە نوێیەکە (پەیرۆڵ) ئامادە دەکرێت و لەگەڵ تەواوبوونیدا دەدرێتە بەغدا بۆ وردبینیکردنی. وتیشی، بڕیارە دەرخستەی کۆتایی مانگی یەکیش لەگەڵ لیستی مووچەدا بدرێتە بەغدا.
ئەوەشی خستە روو، چاوەڕوان دەکەن دوایی تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی عێراق، پارەی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی هەرێم بکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه