Kurdistan Press - جێگری سەرۆکی پارتی : داهاتوویەکی گەش لە بەردەم هەرێمی کوردستانە و بەرەو قۆناخێکی پێشکەوتووتر هەنگاو دەنێت جێگری سەرۆکی پارتی : داهاتوویەکی گەش لە بەردەم هەرێمی کوردستانە و بەرەو قۆناخێکی پێشکەوتووتر هەنگاو دەنێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

جێگری سەرۆکی پارتی : داهاتوویەکی گەش لە بەردەم هەرێمی کوردستانە و بەرەو قۆناخێکی پێشکەوتووتر هەنگاو دەنێت

*پێویستە قوتابیان و لاوانی کوردستان ، باوەڕیان بە خۆیان بێت و زیاتر پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن و لە ئاست گۆڕانکاڕی و پێشکەوتنە خێراکانی ئەم سەردەمەدا بن*

* داهاتوویەکی گەش لە بەردەم هەرێمی کوردستانە و بەرەو قۆناخێکی پێشکەوتووتر هەنگاو دەنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/20 , مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە کادیرانی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان ، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە قوتابیان و لاوانی کوردستان ، باوەڕیان بە خۆیان بێت و زیاتر پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن و لە ئاست گۆڕانکاڕی و پێشکەوتنە خێراکانی ئەم سەردەمەدا بن .
جێگری سەرۆکی پارتی، بە بۆنەی حەفتا و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان ، پیرۆزبایی لە هەردووڕێکخراوەکە کرد و هیوای سەرکەوتن  و پێشکەوتنی زیاتری بۆ خواستن  و ڕێنمایی و ڕاسپاردە و ڕێنوێنی پێویستی پێدان بۆ کۆنگرەی داهاتوویان کە کۆنگرەی یەکگرتنەوەی هەردوو ڕێکخراوەکەیە و بڕیارە لەم ساڵەدا ئەنجام بدرێت.

جێگری سەرۆکی پارتی، ئاماژەی بە مێژووی درەوشاوە و پڕ لە سەروەری ئەم دوو ڕێکخراوە کرد لە قۆناخە جیاوازەکاندا، لەمبارەیەوە گوتی شانازی دەکەم کە خۆم ئەندامێکی ئەم دوو ڕێکخراوە بووم و لە نزیکەوە ئاگاداری خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی هەردوو ڕێکخراوەکەم کە مایەی شانازیمانە.
لە کۆتاییدا جێگری سەرۆکی پارتی،  پابەندبوونی پارتی بە ڕێبەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی، بە پاراستن و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی خەڵکی کوردستان دووپات کردەوە و ڕوونیکردەوە کە پارتی، قوتابخانەی کوردایەتیی و نیشتمانپەروەرییە و حزبی گەنج و لاوان و سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستانە و بە پاڵپشتیی و پشتیوانیی لاوانی کوردستان ، داهاتوویەکی گەش لە بەردەم هەرێمی کوردستانە  و بەرەو قۆناخێکی پێشکەوتووتر هەنگاو دەنێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه