Kurdistan Press - ئەمڕۆ کۆبوونەوە گرنگە کە ئەنجام دەدرێت ئەمڕۆ کۆبوونەوە گرنگە کە ئەنجام دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمڕۆ کۆبوونەوە گرنگە کە ئەنجام دەدرێت

بڕیارە ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، پارتی و یەكێتی وەك براوەی یەكەم و دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت كۆ ببنەوە.

ئەمڕۆ شەموو 22ـی شوبات، سەرچاوەیەك لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ، ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ شەموو، شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان بێنە سلێمانی و لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كۆ ببنەوە.
 
ئاشكرای كرد، یەكێتی و پارتی لیژنەیەكی تەكنیكییان پێكهێنابوو بۆ نووسینەوە و كارنامەی هەردوولا بۆ كابینەی داهاتووی حكوومەت، تا ئێستە پێنج كۆبوونەوەیان كردووە، ئێستە ڕەشنووسەكەی ئامادە كردووە، بۆیە ئەمڕۆ بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو ڕەشنووسە كۆ دەبنەوە.

پێشتر گوتەبێژی پارتی رای گەیاندبوو كە یەكێتی و پارتی نزیكن لە رێككەوتن و تەنیا كۆبوونەوەی كۆتایی و بڕیاردان ماوە و پێویستە پەلە بكرێت.

هاوكات كۆبوونەوەكە لە شاری سلێمانی  لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی دەبێت و تا ئێستە ناوی شاندەكانی هەردوولا ئاشكرا نەكراوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه