کەشناسیی هەرێم.. بهیانی لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک و کەرکووک بەفر دەبارێت.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بهیانی 23ی شوباتی 2025 "بەفر لە زۆربەی ناوچە بەرزەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان بەشێوەی پچڕ پچڕ بهفر دەبارێت. لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەش بهفر دەبارێت؛ هەروەها بەفرێکی کەم لە سەنتەری پارێزگای هەولێر و کەرکووکی دەبارێت".
"بەفربارینەکە جگە لە سەنتەری شارەکان، قەزا و ناحیەکانی سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سۆران دەگرێتەوە".
ئەو کەشناسە گوتیشی: "بەفربارینی هەولێر و کەرکووک کەم دەبێت لەشێوەی کڕێوە، دۆخی کەشوهەواش تاوەکو چوارشەممە بەو شێوەیە دەمێنێتەوە".
بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما نزیکەی سێ پلە دادەبەزێت و سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ دوو بۆ چوار پلەی دیکە دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی یەکشەممە بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر؛ 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 2 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 4 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 5 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 3 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 7 پلەی سیلیزی

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه