Kurdistan Press - حكوومەتی هەرێم وەڵامی بەغداى دایەوە حكوومەتی هەرێم وەڵامی بەغداى دایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حكوومەتی هەرێم وەڵامی بەغداى دایەوە

شاندی دانوستانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەڵامی راگەیەنراوی وەزارەتی نەوتی عێراقی دایەوە و ئاماژەی دا، حكوومەتی هەرێم پابەندە بە جێبەجێ كردنی هەمواری یاسای بودجە. راشی گەیاند، پێویست دەكات رێكەوتن لەبارەی میكانیزم و پێدانی شایستەی كۆمپانیاكان بكرێت. 

ئەمشەو شەموو 22ی شوباتی 2025، لە راگەیەنراوێكی شاندی دانوستانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، لەبارەى ڕاگەیەنراوی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی تایبەت بە ڕێکارەکانی دەست پێ کردنی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ڕای دەگەیەنین کە حکوومەتی هەرێم پابەندە بە جێبەجێ کردنی هەمواری یاسای بودجە.

زیاتر هاتووە، لە کۆبوونەوەی هاوبەشمان لەگەڵ شاندی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، ئەوە دووپات کرایەوە کە جێبەجێ کردنی هەمواری یاساکە پێویستی بە ڕێکەوتنێک لەسەر بڕی تێچووی دەرهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە.

 
ئاماژە بەوەیش دراوە، پێویستە ڕێکەوتن لەبارەی میکانیزم و پێدانی شایستەی کۆمپانیاکان بکرێت و هاوكات رێككەوتن بكرێت لەسەر دیاریكردنی بڕێك بۆ مەبەستی بەكارهێنانی ناوخۆیی بە پێی پێویستییەكانی هەرێم و پابەندبوونەكانی هاوشێوەی بەشەكانی تری عێراق.

لە راگەیەنراوەكەدا دووپات كراوەتەوە، شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپات لە پێویستی خێراکردنی چارەکردنی سەرجەم ئەو کێشانە دەکاتەوە کە لە سەرەوە ئاماژەی پێ دراوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، حکوومەتی هەرێم دووپات لەسەر پێویستی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بەزووترین کات دەکاتەوە.

لای خۆشییەوە هەر ئەمڕۆ بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی نەوتی عێراق، رێوشوێنەكانی دەست پێ كردنەوەی هەناردنی نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیا وەك ئەوەی لە هەمواری یاسای بودجەی گشتیدا هاتووە، لە چوارچێوەی ئەو ئاستە بەرهەمهێنانەی لەلایەن رێكخراوی ئۆپێكەوە بۆ عێراق دیاری كراوە، تەواو بووە.

زیاتر هاتبوو، وەزارەتی نەوت داوای لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان كرد بە رادەستكردنی بڕی بەرهەمهێنراوی نەوت لە کێڵگەکانى کە كاریان تیادا دەكرێت بۆ كۆمپانیای سۆمۆ، بۆ دەستكردن بە هەناردنی نەوتەكە لە رێگەی بۆری عێراقی- توركی و بەندەری جەیهان، بەپێی گرێبەستە واژووكراوەكان لەگەڵ كۆمپانیاكانەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه