Kurdistan Press - سبەی هەرێم و بەغدا بڕیارە گرنگەکە دەدەن سبەی هەرێم و بەغدا بڕیارە گرنگەکە دەدەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سبەی هەرێم و بەغدا بڕیارە گرنگەکە دەدەن

سبه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ و سامانه‌ سروشتییه‌كان و ئه‌پیكور كۆ ده‌بنه‌وه‌

بڕیارە سبەی وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای نەوتی هەرێم "ئەپیکور" کۆببنەوە.

سێ سەرچاوە بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، گفتوگۆکان بۆ خێراکردنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی ناکۆکی لەسەر مەرجەکانی نێوان کۆمپانیاکانی نەوت و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، بۆ پێنجشەممە، واته‌ سبه‌ی دواخراوه‌، به ‌تایبه‌تی چۆنێتی پێدانی پارەی کۆمپانیا بیانییەکان.

له‌باره‌ی هۆی دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ سەرچاوەیەک له‌ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ ڕایگەیاندووه‌، کۆمپانیا نەوتییەکان داوای ڕوونکردنەوەیان لەسەر چۆنیەتی دانەوەی قه‌رزه‌ کەڵەکەبووه‌كانی ساڵانی 2022 بۆ 2023 كردووه‌، بەڵام پێیان گوتراوه‌ کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی هەناردەکردنی نه‌وتی ئاییندەیه‌ نەوه‌ک حه‌قده‌ست و پارەی ڕابردووی كاركردنیان، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ بێئه‌نجام بێت و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ كاتێكی دیكه‌ دوابكه‌وێت.

هاوكات توركیا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌وت هه‌نارده ‌بكرێته‌وه‌، باسم محەممەد، بریکاری وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندوه‌: بە پێی دوایین پەیام کە پێیان گەیشتووە، حکوومەتی تورکیا پێی ڕاگەیاندوون، بەندەری جیهان بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه