رۆژێكی ئەم هەفتەیە و رۆژێكی دیكەش لە هەفتەی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمیین و وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ڕوونکردنەوە لەبارەی دەوام و تاقیکردنەوەکان دەدات.
بەپێی رۆژژمێری فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە دوو هەفتەدا دوو رۆژ پشووی فەرمیین، ڕۆژی چوارشەممە 9ی نیسان، بە بۆنەی رۆژی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق پشووە، هەروەها رۆژی چوارشەممە 16ی نیسان، بە بۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەکان (جەژنی سووری ئێزدییەکان) پشووی فەرمی دەبێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: "لە مانگی چواردا تەنیا ئەم دوو رۆژە پشووە و چەند بۆنەیەكی دیكەش هەن، بەڵام ئەوان پشوو نین."
سەرچاوەکە جەختی کردەوە، بۆ پشووی فەرمی، دەبێت فەرمانبەران و هاووڵاتیان پشت بە ڕاگەیاندراوی فەرمی و ڕۆژژمێری فەرمیی حكوومەت ببەستن.
لای خۆیەوە سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "ئەو تاقیکردنەوانەی لەم دوو ڕۆژەی پشوودان، ڕاستەوخۆ تاقیکردنەوەکان دەکەونە ڕۆژی دوای پشوو، پشووەکە نابێتە هۆی فەوتانی هیچ تاقیکردنەوەیەک."
جەختی کردەوە، وەزارەتی پەروەردە پابەندی ئەو پشووە فەرمییانە دەبێت کە لە ڕۆژژمێری حکوومەتدا هەن.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیسترا
1 رۆژ پێش ئێستا
فڕۆکەی جەنگی ئەمریکا گەیشتنە ئەم شوێنە
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ نەرمی دەنوێنێت
1 رۆژ پێش ئێستا
پەروەردەی هەرێم چەند بڕیارێکئ دەرکرد
1 رۆژ پێش ئێستا
نڕخی زێڕ هاڕەی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
24 کاتژمێری دیکە دەسپێدەکاتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه