سەرەڕای هەوڵێكی زۆری چارەسەركردنی پرسی جووتیارانی كورد لە ناوچە كێشەلەسەرەكان، بەتایبەتی لە پارێزگای كەركووك، سوپای عێراق لە گوشارخستنە سەر جووتیارانی كورد و رێگرتن لە ئەنجامدانی كاری كشتوكاڵی لەسەر زەوییەكانیان بەردەوامە، بەپێی شایەتحاڵێك لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لە چەند گوندێك رێگری لە جووتیارانی كورد دەكرێت.
فەرهاد سمایل جووتیارێكی كوردی گوندی پەڵكانەیە رایگەیاند، لە ئێوارە ئەمڕۆ سێشەم هێزێكی سوپای عێراق بە گوندەكانی پەڵكانە و گابەرەكە و شەناغە دەسووڕێتەوە، ئەوان ناهڵێن جووتیارانی كورد كاری كشتوكاڵی بكەن، بۆیە دۆخەكە خراپە و خەڵكەكە بێزار بوونە.
شایەنی باسە بەهۆی دەستی دەستیكردنی حكوومەتی عێراق بە جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستوور و گەڕاندنەوەی زەویوزارە زەوتكراوەكان بۆ خاوەنە رەسەنەكانیان لە ناوچە كێشەلەسەرەكان، كێشەی نێوان جووتیارانی كورد و عەرەبی هاوردە بەردەوامە، بەتایبەتی لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017، كە بە پاڵپشتیی بەرپرسانی سەربازیی ناوچەكە، عەرەبە هاوردەكان دەیانەوێ كێشە بۆ جووتیارانی كورد دروست بكەن و سوپای عێراقیش پاڵپشتییان دەكات
وەڵام بدەوه