Kurdistan Press - هەواڵى خۆش بۆ خانەنشینان هات هەواڵى خۆش بۆ خانەنشینان هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵى خۆش بۆ خانەنشینان هات

یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان لەبارەی تەواوكردنی مامەڵەی خانەنشینانی هەرێم بۆ مانگی چوار رای گەیاند، بۆ ئەم مانگە هەزار و 600 كەسی تر مامەڵەی خانەنشینییان تەواو بووە و مووچەی چوار مانگ وەردەگرن.

سادق عوسمان گوتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان، لە لێدوانێكد رای گەیاند، بەشێكی زۆری دواكەوتنی مامەڵەكانی خانەنشینانی كوردستان، پێوەندی بەوە هەیە كە لە ماوەیەكی كەمدا رێژەیەكی زۆر فەرمانبەر، خانەنیشین بوون و ئەمەش قەرەباڵغی و فشارێكی زۆری دروست كرد.
 
سادق عوسمان ئەوەشی گوت، ئەو فەرمانبەرانەی بۆ راییكردنی مامەڵەی خانەنیشنییان دانراون، ژمارەیان زۆر كەمە و ئەمەش وایكردووە ئیشەكە بەخاوی بڕوات.

گوتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان باسی لەوەش كرد، "بۆ مانگی چوار نزیكەی هەزار و 600 كەس مامەڵەی خانەنشینییان بۆ كراوە، بەمەش لە مانگی یەكەوە بۆ مانگی چوار مووچەكانیان وەردەگرن، واتە چوار مانگ پێكەوە وەردەگرن.

بەهۆی زۆری ژمارەیان و درەنگ تەواوبوونی مامەڵەكانیان، خانەنشینانی نوێ چەند مانگێكە چاوەڕوانی بەستنی مووچە دەكەن، لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە لە كۆی زیاتر لە 25 هەزار خانەنشین، تەنیا دۆسیەی پێنج هەزار و 600 كەسیان تەواو بووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه