وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، چەند بڕیار و رێنماییەكی نوێی دەركرد، یەكێك لە بڕیارەكان ئەوەیە كە سەربڕینی ئاژەڵان لەنێو ماڵان بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.
وەزارەتی تەندروستی بڵاوی كردەوە: بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی تای خوێنبەربوون کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسی زۆر مەترسیدارە و لەبەر تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی پشت ڕاستکراو لە هەندێک پارێزگاکانی عیراق، پێویستە ئەم رێوشوێنانە لە خوارەوە بگرێنە بەر:-
1- سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەر شێویەک بێت قەدەغەیە و سەربڕین تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت.
2- پابەندبوونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن به‌تایبه‌تی له‌به‌ركردنی ده‌ستكێشی لاستیك و جلی تایبه‌تی خۆپارێزی له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ یان گوشت و خوێنه‌كه‌ی بە شێوەی تەواو و لە کاتی سەرپێچی بە توندی سزا دەدرێن.
3- دوای سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ ده‌بێت شوێنه‌كه پاكژ بكرێت به به‌كارهێنانی گیراوه‌ی كلۆر (5%) (ده‌گیرێته‌وه به به‌كارهێنانی فاس به ڕێژه‌ی 6% و هه‌ر به‌شیك فاس بۆ 11 به‌ش ئاو)، هه‌روه‌ها به‌هه‌مانشێوه پاكژكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی كه به‌كارهاتووه له كاتی سه‌ربڕینی و پارچه‌كردنی گۆشتی ئاژه‌ڵ.
4- پێویستە هاووڵاتییان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن و دەستکێش لەدەست بکەن و ئاگاداربن دەستیان هیچ برینداری نەبێت و تەختەی لەتکردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەتکردنی سەوزە، و پاشان شوێنی لەتکردنەکە بە باشی خاوێن بکرێت بە ئاوى گەرم و سابوون و دواتر پاكژكردنەوەى بە هەمانشێوە وەك خاڵى 3 ، هەروەها کوڵاندنی گۆشت بە تەواوی.
5- له‌به‌ركردنی جلی قۆڵ‌درێژ و ڕه‌نگی كاڵ له كاتی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌نه‌كان تێدا بڵاوه، بۆ ئەوەی دیار بێت، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی كرێمی تایبه‌ت به دوور خستنه‌وه‌ی مێروو و گه‌نه له له‌شی مرۆڤ.
6- بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڤێتێرنەری و کشتوکاڵ بکەن دەربارەی ڕێکارەکانیان سەبارەت بە ڕشاندنی ئاژەڵان بە قڕکەر.
7- جەختکردنەوە لە کاری پتەوکردنی تەندروستی بۆ پاراستنی هاووڵاتییان لە ڕێگای هەڵمەتی جیاواز و بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی بەمەبەستی گەیاندنی زانیاری دروست.
8- جێبەجێکردنی چالاکییەکانی ڕشاندنی شوێنی گەنەکان بە گوێرەی پلانی ساڵانەی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان.
9- بەندبوونی کارمەندانی تەندروستی بە لەبەرکردنی کەرەستەی خۆپارێزی کەسی بە شێوەیەکی زانستی دروست.
وەڵام بدەوه