Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی: ئەمڕۆ دەرفەتێکی باش بۆ گەلەکەمان ڕەخساوە سەرۆک بارزانی: ئەمڕۆ دەرفەتێکی باش بۆ گەلەکەمان ڕەخساوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی: ئەمڕۆ دەرفەتێکی باش بۆ گەلەکەمان ڕەخساوە

حەمید دەربەندی، پەیامی سەرۆک بارزانی لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان خوێندەوە، تێیدا سەرۆک بارزانی هیوای خواست ئەم کۆنفرانسە ببێتە هۆی بونیادنانی دواڕۆژێکی ڕوون بۆ کوردانی سووریا.
  
 ئەمڕۆ 26-4-2025، کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری قامشلۆ دەستی پێکرد، بە ئامانجی هاوهەڵوێستی و گەیشتن بە بۆچوونی هاوبەشی لایەنە سیاسییەکان و ئامادەکردنی ڕەشنووسێکی هاوبەش لەسەر چۆنیەتی بەشداریکردنی کورد لە ئاییندەی پرۆسەی سیاسی و حکومڕانیی سووریا، دکتۆر حەمید دەربەندی، بەرپرسی دۆسیەی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان لە بارەگای بارزانی، وەک نوێنەری سەرۆک بارزانی لە کۆنفرانسەکە بەشدارە.

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا هەوڵی یەکڕیزی کوردی بە هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی وەسف کرد و سوپاسی هەوڵی هەموو لایەنەکانی کرد بۆ بەستنی ئەم کۆنفرانسە.

بەشێک لە قسەکانی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

- هیوادارم ئەم کۆنفرانسە ببێتە هۆی بنیادنانی دواڕۆژێکی ڕوون بۆ ئایندەی کورد لە سووریا.

- ئەمڕۆ دەرفەتێکی باش بۆ گەلەکەمان ڕەخساوە.

- پشتگیری لە هەر هەوڵێکی دڵسۆزانە دەکەم بۆ یەکڕیزی گەلی کورد.

- ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە، گرنگی خەباتی سیاسی و ئاشتییانە دەردەخات.

- جەخت لە بەشداریی چالاکانەی کورد لە بڕیارەکانی داهاتووی سووریا دەکەینەوە.

- پشتگیری لە سووریایێکی دیموکرات دەکەین کە مافی هەموو پێکهاتەکانی تێدا پارێزراو بێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا