Kurdistan Press - هەواڵی خۆش بۆ هاوڵاتیانی هەولێر هات هەواڵی خۆش بۆ هاوڵاتیانی هەولێر هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵی خۆش بۆ هاوڵاتیانی هەولێر هات

پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بەردەوامە، تا ئێستە نزیكەی 75٪ـی كارەكانی تەواو بوون، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لە كۆتایی مانگی شەش یان سەرەتای مانگی حەوت، ئاو دەگاتە سێ‌ شارەوانی و چەند ناوچەیەك.

ئەمڕۆ یەكشەم 27ـی نیسان، ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان،  رایگەیاند، كاركردن لە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بەردەوامە كە لەلایەن هێمن گرووپ جێبەجێ‌ دەكرێت.

زیاتر گوتی، كۆتایی مانگی شەش یان سەرەتای مانگی حەوت، ئاو دەگوازێتەوە و بۆ شارەوانییەكانی چوار و پێنج و شەش، هەروەها ناوچەكانی كەسنەزان و بنەسڵاوە و دارەتوو ئاویان بۆ دەگوازێتەوە.

باسی لەوەش كرد، ئێستە پڕۆژەكە 75%ـی تەواو بووە، یەكێك لە چوار هێڵە سەرەكییەكەی بۆ هەولێر ئاو دەگوازێتەوە، لە كۆتایی مانگی شەش دەبێت و بەكار دەخرێت. 

بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار، كاركردن لە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بەردەوامە، تا ئێستە نزیكەی 75٪ـی كارەكانی تەواو بوون و بڕیارە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ، بەشی یەكەمی بكەوێتە كار و ئاو بگەیەنرێتە ئەو گەڕەكانەی دەكەونە سنووری شارەوانییەكانی (چوار، پێنج، شەشی هەولێر ).

ئەو پڕۆژەیە توانای هەیە لە یەك سەعاتدا 20 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ هەولێر دابین بكات، كە دەكاتە 60٪ـی پێویستیی هەولێر بە ئاو، 40٪ـەكەی تریش لە رێگەی هەرسێ پڕۆژەی ئیفراز (یەك، دوو، سێ) دابین دەكرێت، بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیەش، 100٪ كێشەی ئاو بۆ دەیان ساڵ لە هەولێر بنەبڕ دەكرێت.

ئێستە بە بەردەوام و 24 سەعات كار لەو ئەو پڕۆژەیەدا دەكرێت، قۆناغەكانی راكێشانی بۆڕی بۆ گەڕەكەكانی هەولێر دەستی پێ كردووە، كوالێتیی ئەو كەرەستانەشی لەو پڕۆژەیەدا بەكار هێنراون، لە ئاستێكی زۆر بەرزدایە و بڕیارە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ، بەشی یەكەمی بكەوێتە كار و ئاو بگەیەنرێتە ئەو گەڕەكانەی دەكەونە سنووری شارەوانییەكانی (چوار، پێنج، شەشی هەولێر )

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه