Kurdistan Press - دەست بە ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکرێت دەست بە ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەست بە ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکرێت

وا بڕیارە، تا کۆتایی ساڵی داهاتوو کۆی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی 11 فیرقەدا ڕێکبخرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بابەکر زێباری، راوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی میدیایی ئاشکرای کرد، تاوەکو کۆتایی ساڵی داھاتوو ھەموو ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی (١١) فیرقەی پێشمەرگە یەک دەخرێن، یەکەی (٧٠ و ٨٠) نامێنن و لە فیرقەکان یەک دەخرێن، ھەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەن یەک ھێزی پێشمەرگە.

ناوبراو، لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێم لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان جەخت لە ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکەنەوە و لەئێستاشدا هەنگاوی زۆر گرینگ نراوە، لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا پرۆسەی ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کۆتایی دێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه