عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند سكاڵای فەرمی دژی بانكی بازرگانیی عێراق (TBI) لەلای بانكی ناوەندیی و وەزارەتی دارایی لە بەغدا تۆمار دەكا، بەهۆی جێبەجێنیكردنی ڕێككەوتنی نێوان هەردوولای ساڵی ڕابردوو.
ساڵی ڕابردوو، حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ بانكی بازرگانیی عێراق، ڕێككەوتنێكی واژۆ كرد، كە ئەو دەقەی تێدایە بانكەكە ئامێری نوێی خەرجیكەر (ATM) لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دادەنێ، بەڵام تا ئێستە ئەو كارەی جێبەجێ نەكردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30/4/2025، عەزیز ئەحمەد لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی (ئێكس) بڵاوی كردەوە: هەست بە نیگەرانییەكی زۆر دەكەین بە دواخستن و دانەنانی ئامێری نوێی پارەدەر لەلایەن بانكی (TBI)ـەوە لە هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەش كردووە: پێش ساڵێك، سەرۆكی بانكەكە بەڵێنی دا بە بەردەستخستنی 100 ئامێری نوێ لە چوارچێوەی پرۆژەی "هەژماری من"، كە پڕۆژەیەكی بەدیجیتاڵیكردنی مووچەیە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە جێبەجێ دەكرێ.
دەشڵێ: بانكەكە زیاتر لە 40 هەزار داوای لە فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێگەیشتووە لەو رووەوە، بەڵام هێشتا ئەو كارەی نەكردووە، هەروەها چاپكردنی كارتی فەرمانبەرانی مەدەنیی تا ئێستە نەكردووە و دوای خستووە و فەرمانبەرانیش دانیان بەخۆیاندا گرتووە.
عەزیز ئەحمەد ئاماژەی بەوەش كردووە: هاوبەشانی نوێ، پێشبینیی خزمەتی باشتر لەو بانكە دەكەن، زۆرتر لەبەر ئەوەی بانكی حكوومیی پێشەنگە لە عێراق.
سکاڵا دژی بانکێکی عێراق تۆمار دەکرێت
3رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه