Kurdistan Press - لە هەولێر جەژنی کرێکاران بەرز ڕاگیرا لە هەولێر جەژنی کرێکاران بەرز ڕاگیرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە هەولێر جەژنی کرێکاران بەرز ڕاگیرا

هەولێر …

رۆژی جیهانی جەژنی كرێكاران بەرز راگیرا

ساڵانە لە سەرتاسەری وڵاتانی جیهاندا لە ڕۆژی یەكی ئایار، ڕێوڕەسم و چالاكی ئەنجام دەدرێ و لە وڵاتانیشدا ئەو ڕۆژە بە جەژنی كرێكارانی جیهان ناسراوە …
لە هەولێری پایتەختیش بەبۆنەی 1ی ئایار جەژنی كرێكارانی جیهان، هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت ، بەیاوەری ئەندازیار کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندو سەندیکای کریکارانی کوردستان و بەرێوبەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و ژمارەیەک لە بەرپرسان، لە پارکی سامی عەبدولرەحمان ئامادەیی مەراسیمێکی تایبەت بە رۆژی کریکارانی کوردستان بوون، کە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بۆ کرێکارانی هەر نۆ بەرێوبەرایەتی خۆی رێکیخستبوو…
مەراسیمەکە چەندین برگەی هەمە جۆری
لە خۆ گرتبوو …
لە وتەیەکدا هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت، لە لە وتەیەکدا وێرای دەستخۆشی کردن لە رێکخەرانی ئەو چالاکیە،  و پیرۆبای کردن لە کرێکارانی جیهان و کوردستان، ئەوەی دووپاتکردەوە کەوا حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێت بەرامبەر بە کرێکاران و سەرجەم چین و توێژەکانى دیکە مافە سروشتیەکانیان دابین بکات ، بۆیە بە رشدییەوە لە هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەى چینى کرێکاران بووە و لەم پێناوەشدا بەردەوام چاودێرى خاوەن کار و پڕۆژەکانى کردووە بەرامبەر بە دابینکردنى ئاسایشى کار و نەفەوتانى مافى کرێکاران…

لە کۆتایی ئەو مەراسیمەدا وەک رێزلێنان لە ماندووبوونیان، پاداشت و خەڵاتی رێزلێنان بەسەر کرێکاران دابەشکرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه