Kurdistan Press - هەواڵێکی خۆش بۆ حاجیان هات هەواڵێکی خۆش بۆ حاجیان هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکی خۆش بۆ حاجیان هات

بانکی ناوەندیی عێراق لە بەرژەوەندی حەجخوازان بڕیاریدا و دوو هەزار دۆلاریان بە نرخی فەرمی پێ بدات.

بانکی ناوەندیی عێراق، بە نووسراوێک کە ئەمڕۆ 1ی ئایاری 2025، دەریکردووە پرۆسەی فرۆشتنی دۆلاری بە حەجخوازان بە نرخی فەرمی راگەیاندووە.

بەپێی نووسراوەکە، بانکی ناوەندی بڕیاریداوە بۆ هەر حەجخوازێک بری دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی بفرۆشێت کە بۆ هەر 100 دۆلارێک بە 132هەزار دەبێت.

هەر بەپێی نووسراوکە، دەبێت حەجخوازان لە ڕێگەی ئەو سەرچاوانەی کە بانکی ناوەندی دیاریکردووە ناو تۆمار بکەن و کیو ئاڕی تایبەت وەرگرن و پێشکەشی دامەزراوەی FITR بکرێت و پاشان تۆماری سەرجەم ئەو پارانە پەسەند بکرێت.

جەختیش کراوەتەوە کە هەر حەجخوازێ دەبێ بەڵگەی تەواوی فەرمی گەشتی حەج پێشکەش بکات.

پڕۆسەی پێدانی دۆلار بە حەجخوازان لە 4ی5ی2025ەوە دەستپێدەکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه