Kurdistan Press - 316 هاوڵاتی گەیاندرانە نەخۆشخانە 316 هاوڵاتی گەیاندرانە نەخۆشخانە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

316 هاوڵاتی گەیاندرانە نەخۆشخانە

بەهۆی  خۆڵبارینه‌وه‌، لە بەسرە زیاتر لە 360 کەس تووشى هه‌ناسه‌ته‌نگی بوون

تەندروستی بەسرە ئه‌مڕۆ (هەینی 2ى 5ى 2025) ڕایگەیاند، زیاتر لە 300 حاڵەتی هه‌ناسه‌ته‌نگی لە ئەنجامی ئەو شه‌پۆله‌ خۆڵ و تۆزاوییەى ڕووی له‌ ناوچه‌كه‌ كرد و ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە پارێزگاکەی گرتەوە، تۆمار کراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ته‌ندروستى به‌سڕه‌ له‌ باشوورى عَراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی كرده‌وه‌: "ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 363 کەس، کە سەردانی دامەزراوە تەندروستییە جیاوازەکانی سەر بە پارێزگاكه‌یان کردووە".

لە ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا  ئاماژە بەوەش کراوە، "هێشتا خۆڵبارین بەردەوامە و کارمەندانی پزیشکی لە ئێوارەی دوێنێوە حاڵەتی هه‌ناسه‌ته‌نگییان وەرگرتووە، هەموو هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاردانەوەی بارودۆخی کەشوهەوا".

پێشتر دوو سەرچاوە لە بەسرە و نەجەف ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، ڕایانگەیاند، به‌ هۆى خۆڵبارینه‌وه‌ زیاتر لە 190 حاڵەتی هه‌ناسه‌ته‌نگی لە هەردوو پارێزگاكه‌ تۆمار کراوە.
هەفتەی ڕابردوو دەستەی کەشناسی و چاودێریی بومەلەرزەزانی عێراق هۆشدارییان دا لە ناسەقامگیری بارودۆخی کەشوهەوا و شه‌پۆلی خۆڵبارین لە باشووری وڵات و داوای وریایی بە تایبەت لەسەر ڕێگاوبانەکانیان کرد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه