Kurdistan Press - دەست بەناردنی مووچە دەکرێت دەست بەناردنی مووچە دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەست بەناردنی مووچە دەکرێت

وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی چوار تەواو بووە، تەنیا واژۆیەکی تەیف سامی ماوە، ئەویش لە ئەمریکا گەڕاوەتەوە، بڕیارە سبەی یەکشەممە لە وەزارەت دەوام بکات و ڕێککارەکانی ناردنی پارەکە دەستپێبکات.

دوای زیاتر لە هەفتەیەک مانەوەیان لە بەغدا، شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی کوردستان، وەڵامی تێبینی و پرسیارەکانی وەزارەتی دارایی عێراقی تایبەت بە لیستی مووچەی مانگی چوار دایەوە و وردبینی لە لیستەکە تەواو بوو. 
 
 بە پێی زانیارییەکان،  سبەی یەکشەممە دەست بە ڕێککارەکانی ناردنی پارەی مووچەی مانگی چوار دەکرێت، ئەگەر تەیف سامی هیچ تێبینییەکی نەبێت واژۆی دەکات و تاوەکو دوای نیوەڕۆ یان دووسبەی دووشەممە پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.

هەفتەی ڕابردوو بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە 99 % پارە لە بەغداوە ڕەوانە دەکرێت.

لەگەڵ گەیشتنی پارە دوای چەند کاتژمێرێک ڕاستەوخۆ خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوە، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، لیستەکە هاوشێوەی مانگی رابردووە ڕەنگە یەک دوو گۆڕانکاری کەمی تێدابکرێت.

 لەگەڵ ڕاگەیاندنی خشتەی مووچە، دەست دەکرێت بە ناردنی پارە بۆ بانکەکان و پارە دەخرێتە سەر هەژماری ئەو مووچەخۆرانەی کە مووچە لەڕێگەی 'هەژماری من' وەردەگرن. 

ئەم مانگە نزیکەی 400 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی 'هەژماری من' مووچەکانیان وەردەگرن.

 بەهۆی نەبوونی پارەی کاش، بڕیار دراوە سێ تریلیۆن و 45 ملیار دینار لە بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید پارەی دانراوی هاووڵاتیان بۆ باج و تەئیمنات ڕابکێشرێت و بۆ مووچە خەرج بکرێت. وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ ڕوونکردنەوەی لەسەر ئەم بابەتە دا و ڕایگەیاند، دەستکاریکردنی سێ ترلیۆن دینار لەم دوو بانکە لە پێناو دووبارە نەبوونەوەی دزی سەدە بووە.

بانکی ناوەندی عێراق دڵنیایی لە بوونی یەدەگی بانکی لە بانکی ڕافیدەین دەدات، بە پێی بەدواداچونەکان پارەی کاش بەردەستە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی و هیچ کێشەیەکی پارەی کاش نییە بۆ دابینکرنی مووچە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه