Kurdistan Press - ڕێکارەکانی تەمویلکردنی مووچە دەست پێدەکات ڕێکارەکانی تەمویلکردنی مووچە دەست پێدەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕێکارەکانی تەمویلکردنی مووچە دەست پێدەکات

دوای هەفتەیەک وردبینی لە لیستی مووچە، ڕێکارەکانی تەمویلکردنی مووچە دەست پێدەکات، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بەهەموو پێوەرێک دەبێت ئەمڕۆ تەمویلی مووچە بکرێت".
 
شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی کوردستان بۆ وەڵامی تێبینی و پرسیارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق تایبەت بە لیستی مووچەی مانگی چوار  و تەواوکردنی وردبینی لە لیستەکە، زیاتر لە هەفتەیەکە لە بەغدان و ئێستا تەنیا بڕیاری تەمویلی پارەکە ماوە.
 
 سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "هەموو ڕێککارەکان تەواو بوون، تەیف سامی، لیستی مووچەی بینیوە و بەهەموو پێوەرێک دەبێت ئەمڕۆ تەمویلی مووچەی مانگی چوار بکرێت."
 
 بڕیارە لەگەڵ گەیشتنی پارە، دوای چەند کاتژمێرێک ڕاستەوخۆ خشتەی مووچە بڵاوبکرێتەوە، بەئەگەری زۆرەوە لیستەکە هاوشێوەی مانگی ڕابردوو دەبێت تەنیا ڕەنگە یەک دوو گۆڕانکاری کەمی تێدابکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه