بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوو تۆمەتباری دەستگیر کرد بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاووڵاتیان بە ناوی سواڵکردنەوە.
دوو تۆمەتبارەکە، لەسەر شەقام شوفێران و هاووڵاتیانیان ڕادەگرت بەناوی ئەوەی کەوا کەمدەرامەتن و بەنزینیان لێ بڕاوە یاخود نەخۆشیان هەیە و داوای هاوکارییان لە هاووڵاتیان دەکرد، بۆیە بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەهەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیر کران و ڕادەستی دادگا کران.
داواکارین لە هاووڵاتیان نەکەونە ژێر کاریگەریی هەست و سۆزی ئەو جۆرە کەسانە، چونکە ئەوانە فێڵبازن و مەبەستیان تەنیا کۆکردنەوەی پارەیە.
ڤیدیۆ
#ڕاگەیاندنی_بەڕێوەبەرایەتی_پۆلیسی_پارێزگای_هەولێر
وەڵام بدەوه