Kurdistan Press - هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتیانی ئەو سنورەی هەولێر هات هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتیانی ئەو سنورەی هەولێر هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتیانی ئەو سنورەی هەولێر هات

لە هەولێر ...
لە پارکى ڕەشکین، گەورەترین نافوورە لەسەر ئاستى عێراق و شانۆیەكی ڕۆمانی دروست دەکرێت
 
لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر بودجەی تایبەتی نووسینگەکەی بەڕێزیان، بە گوژمەی ( 15 ملیار دینار ) لەسەر ڕووبەری نزیکەی 120 هەزار مەتر دووجا، لەسەر شەقامی 120 مەتری و جووت سایدی ڕەشکین، پارکی ڕەشکین لە شاری هەولێر دروست دەکرێت، كە دەبێتە یەکێک لە گەورەترین و سەرنجڕاکێشترین پارکە سەوزەکان لەسەر ئاستى هەرێمی کوردستان و عێراق.

ماوەى تەواوکردنى پڕۆژەکە 18 مانگە، کە لە ئێستە 10% کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە، زیاتر لە 80 کرێکار و ئەندازیار ڕۆژانە لە پڕۆژەکەدا کار دەکەن.

پارکەکە دوو دەرگەی سەرەکیی چوونە ژوورەوەی هەیە و چەندین بەش و خزمەتگوزاریی تایبەتی لەخۆ دەگرێت کە هاووڵاتیانی هەولێر و گەشتیاران دەتوانن سوودی لێ وەربگرن.

پاركەكە لە ڕووی دیزاین و شێوازی دروستکردنەوە جیاواز و مۆدێرنە، تەواوی کەلوپەل، گوڵ و دار و درەختەکانی ئەم پارکە لە وڵاتانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا هێنراون، لە نێویشدا گەورەترین نافوورە لەسەر ئاستی عێراق بە دوو پارچەی پێکەوەبەستراو لەسەر ڕووبەری زیاتر لە 6 هەزار و 500 مەتر دروست دەکرێت.

جگە لەوە چێشتخانەیەکی گەورەش، بە براندی جیهانی تێدا دروست دەکرێت، لەگەڵ گۆڕەپانێکی هاوشێوەی شانۆی ڕۆمانی کە لەسەر ڕووبەری 8 هەزار مەتر دروست دەکرێت و توانای لەخۆگرتنی 5 هەزار کەسی هەیە و بۆ بۆنە نیشتمانییەکان و ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیان سوودی لێ وەردەگیرێت.

بەشێکی دیکەی ڕووبەری پارکی ڕەشکین بۆ وەرزشکردن تەرخان کراوە، ڕێڕەوی تارتان بۆ ڕاکردن بە درێژاییی 1 هەزار و 450 مەتر، ڕێڕەوی پایسکلسواری بەدرێژاییی ٣ هەزار مەتر چوون و هاتن دروست دەکرێت، هەروەها هۆڵێکی داخراوی وەرزشیی لەشجوانیی تێدایە کە ڕووبەرەکەی 700 مەترە و دەتوانرێت لە وەرزی زستانیشدا سوودی لێ ببینرێت.

پڕۆژەکە، پڕۆژەیەکى گەورەى شارى هەولێرە و چەندین بەشی دیکەش لەخۆ دەگرێت، لەوانە پەرژینکردنی دەوروبەری پارکەکە بە درێژاییی 1600 مەتر بۆ پاراستنی سنووری پارکەکە. دروستکردنی گەراجی ئۆتۆمۆبێل بەتوانای لەخۆگرتنی زیاتر لە 500 ئۆتۆمۆبێل، لەگەڵ ئەوەشدا شەقامێکی پان دروست کراوە بۆ ئەوەی بتوانرێت بە ئاسانی لە هەردوولای شەقامەکەدا وەک گەراج سوودی لێ ببینرێت، لەگەڵ دوو عەمباری گەورەی ئاو و لێدانی دوو بیر بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئاو و سیستەمێكی پێشکەوتووی کارەبا و ڕووناککردنەوە بۆ پارکەکە داندراوە.

ئەوەى جێگەى باسە، لەو پاركەدا دەیان هەزار درەخت و 60 هەزار مەتر چیمەن دەچێندرێ. ئەم پارکە دەبێتە سییەکانی شاری هەولێر و سەرەتای وەرزێکی نوێی گەشەپێدانی ژینگەیی لە هەرێمی کوردستان و چاوەڕوان دەکرێت ئەم پڕۆژەیە کاریگەری گەورەی هەبێت لەسەر ژینگەی شار و گەشەی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان، هەروەها زیادکردنى ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر کە یەکێک لە ئامانجە گرینگەکانی پلانی ستراتیژیی گەشەپێدانی شاری هەولێرە. بەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی کوالێتی هەوای ناوچەکە و کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه