Kurdistan Press - پارە گەیشت و دابەشدەکرێت پارە گەیشت و دابەشدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارە گەیشت و دابەشدەکرێت

بەرپرسێکی ژمێریاریی پێشمەرگە ڕایگەیاند، سبەی کە هاوکاریی دارایی مانگی چواری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ لیواکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، بڕەکەی 214 هەزار و 750 دینارە.
مانگی سێ بڕی هاوکارییەکە 216 هەزار دینار بوو، مانگی دووش بڕەکەی 230 هەزار دینار بوو.
بەرپرسەکەی ژمێریاریی پێشمەرگە ئاشکراشی کرد، بۆ ئەم مانگە نزیکەی هەشت هەزار پێشمەرگەی دیکە بۆ یەکەمجارە لە هاوکارییەکە سوودمەند دەبن.
لیوا هۆشمەند ڕەشید، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ کاروباری ئیدارە و میرە، ڕایگەیاند: "هاوکارییەکە بڕێک کەمی کردووە، هۆکارەکەیشی ئەوەیە، بەپێی ڕێکارەکانی هاوپەیمانان، چەند فەوجێکی لیواکان بۆ وەرگرتنی ئەو هاوکارییە زیاد کراون."
ئەوە لە کاتێکدایە، بەپێی بەدواداچوونەکان بۆ مانگی 1ی2025، بڕی هاوکارییەکە 238 هەزار و 775 دینار بوو، مانگی 12ی 2024یش بڕەکەی 234 هەزار دینار بوو، مانگی 11 بڕەکەی 289 هەزار دینار بوو.
زۆرترین بڕی هاوکارییەکە مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو بوو کە 407 هەزار دینار بوو.
بۆ مانگی چوار 56 هەزار پێشمەرگە هاوكارییەكە وەردەگرن کە بەشی زۆریان لە ڕێی (هەژماری من)ەوە وەردەگرن.
لیوا هۆشمەند جەختی کردەوە: "لەلایەن هاوپەیمانانەوە ئەوە دووپات کراوەتەوە کە هاوكاریى دارايى بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت."
 
هاوکاریی مانگانە کە دەرێتە لیواکانی هێزی پێشمەرگە، هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەوە نییە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه