Kurdistan Press - مادەیەك بۆ بەشەخۆراك زیادكرا مادەیەك بۆ بەشەخۆراك زیادكرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مادەیەك بۆ بەشەخۆراك زیادكرا

بڕیارە سبەی دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی سێ‌ بكرێت، بۆ ئەو مانگە جارێكی تر زەیت گەڕاوەتەوە و دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم حەوتی ئایار، دلێر عەبدولواحید بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، بریكارەكانی خۆراك ئاگادار دەكەینەوە سبەی پێنجشەم سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر بكەن، بۆ وەرگرتنەوەی  لیستی بریكاری خـۆراك و پێشكەشكردنی پارەی لیستی بریكاری. 

بەشەخۆراكی ئەو مانگە پێكهاتووە لە زەیت و شەكر و برنج و نیسك و ئارینۆك و نۆك و دۆشاوی تەماتە، هەروەها دوو مانگی رابردوو بەشێكی زۆریی هاووڵاتییان زەیتیان وەرنەگرت، ئەو مانگە گەڕاوەتەوە.

چەند مەرجێك بۆ بریكارەكان دیاری كراوە كە ئەمانەن:

1- ئەو بریكارانەی تا ئێستە ناسنامەی بریكارییان وەرنەگرتووەتەوە، بڕی ١٦٫٠٠٠ دینار زیاتر داخلی ڤیزەكارت بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامەی بریكاری ساڵی ۲۰۲٥ .
2-  بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریكاری خۆراك و شێوازی پارەدان، دەبێ ڤیزەكارتی بانكی (جنوب ئیسلامی) هەبێت.
3-  هەر بریكارێك پێشەكی پارە پێشكەش نەكات و لیستی بریكاری نەباتەوە، بەشەخۆراكی بۆ ناچێت . 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا