Kurdistan Press - شاندێکی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی هەولێر کۆبۆووە شاندێکی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی هەولێر کۆبۆووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندێکی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی هەولێر کۆبۆووە

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 7-5-2025، شاندێکی واشنتن دی.سی.ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە سەرپەرشتیی پارێزەری ڕاوێژکار کیڤن گلیسۆن و پسپۆڕی خانووبەرە ئێریک ترێلێنبێرگ، بە هاوبەشی وەفدێک لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریەکان کیمبەرلی مەککۆنێل، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی گشتی ماتیۆ مایبێری، و یاریدەدەری ئەفسەری ئاسایش کریستۆفەر بەلێدا، سەردانی هەرێمی کوردستانیان  کرد و لەگەڵ ئەندازیار کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر کۆبوونەوە .

لە دانیشتنەکەدا شاندە هاوبەشەکەی ئەمریکا وێڕای گفتوگۆی دۆستانە لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی شارەوانی هەولێر، هاوکات خۆشحاڵ بوون بەو  گۆڕانکاری و ئاوەدانیە فراوانەی لە شاری هەولێر بەرهەم هاتووە، پاشان  گفتوگۆ کرا لەسەر گواستنەوەی کونسوڵخانەکە بۆ شوێنی نوێ و ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی کرێنامە بۆ پارچەیەک زەوی کە نزیکە بەرەکەی نوێی کونسوڵخانەکەیە، بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە ئاسایشییەکان. هەروەها باس لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا کرا بۆ بەهێزکردنی زیاتر پەیوەندییەکان لە نێوان ئەمریکا و هەولێر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا