سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی رای گەیاند، تا كۆتایی ساڵ بەشی زۆری شەقامی 100 مەتریی سلێمانی تەواو دەبێت.
لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی، ئەمڕۆ شەقامی 100 مەتریی سلێمانیی بەسەر كردەوە و رای گەیاند، كارەكان خێرا كراون و حكوومەت ئاسانكاریی بۆ كۆمپانیای جێبەجێكار دەكات تا بەزووترین كات بەشێكی گرنگی پڕۆژەكە بكرێتەوە.
سەرۆكی شارەوانی سلێمانی باسی لەوەش كرد، شارەوانی سولفەكانی لە كاتی خۆی دەدات بە كۆمپانیاكە و ئەو زەوییانەش دانراون بۆ تەواوكردنی شەقامەكە بفرۆشرێن، هەمووی دەفرۆشرێن، وەزارەتی داراییش كارئاسانی دەكات و بەهاوكاریی هەمووان لە كۆتایی ساڵ بەشێكی گرنگی پڕۆژەكە دەكرێتەوە.
بڕیارە لە پردی تاسڵووجەوە تا یەكتربڕی لەگەڵ شەقامی قەرەداغ بە تەواوی بڕگەكانی رێگەكەوە تەواوبكرێـ، لەگەڵ تەواوكردنی یەكتربڕەكانی ژمارە (12-13-14-15-16-17) تا كۆتایی ئەمساڵ و كردنەوەی ئەو بەشەی شەقامەكە بەڕووی هاووڵاتییاندا.
سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوە كردووە، بڕیاریان داوە كە كاركردن لە یەكتربڕەكانی تاسڵووجە ژمارە 11 و 24 سەرچەمی تانجەڕۆ چڕ بكرێتەوە. كۆمپانیای قەیوان بەڵێنی دا بە پێشكێشكردنی پلانێكی چڕی كاركردن و تەواوكردنی كارەكان لە ماوەی یاسایی پڕۆژەكەدا.
شەقامی 100 مەتریی سلێمانی كە بە "ئۆتۆبانی بابان"یش ناسراوە، یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیجییەكان و درێژییەكەی 34 كیلۆمەترە. بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە حەوت یەكتربڕ، پێنج ئەندەرپاس، و چوار پرد و فلای ئۆڤەرێكی تێدەكەوێت.
ئۆتۆبانی بابان لە 11-7-2020 بەردی بناغەی دانرا، بە چەند قۆناغێك جێبەجێ دەكرێت، گوژمەی پڕۆژەكە 400 ملیار دینارە و بڕیار بوو لە ماوەی هەزار و 100 رۆژ واتە تا 30-8-2023 تەواو بكرێت.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه