سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی پاپا لیۆ كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە پاپای نوێی ڤاتیكان.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند "بەناوی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی لە پاپا لیۆی چواردەیەم دەكەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی كلێسای كاسۆلیكی لە سەرانسەری جیهان".
سەرۆكی حكوومەت راشیگەیاند "هیوادارم پاپاییەكەی ببێتە هۆی ئاشتی و لێكتێگەیشتنی نێوان ئایینەكان".
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە رۆبەرت پریڤۆست (پاپا لیۆ) كاردیناڵی ئەمەریكیی تەمەن 69 ساڵ، بە پاپای نوێ و 267ـەمین پاپای ڤاتیكان هەڵبژێردرا.
وەڵام بدەوه