کەشناسیی هەرێم بڵاوی کردەوە كە پێشبینی دەکرێت سبەی یەکشەممە، 11-5-2025، ئاسمان ساماڵ بێت لە دوایی نیوەرۆ دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو.
هەروەها ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی، ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا وتی، لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوای گەرمی باکوری ئەفریقا سبەی یەکشەممە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر ئەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
وتوشیەتی، لە دوسبەی دوشەممەوە، کاریگەری ئەو گەرمایە لە سەر ناوچەکانمان کەمدەبێتەوە ئەوەش لەئەنجامی نزیکبونەوەی بارستە ھەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکانی دەریای ناوەراست و تورکیا و ناجێگیربونی کەشوھەواش لەناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە و ئەگەری ھەورە بروسکە و نمە باران لەھەندێ شوێندا ئەبێت.
ئەوەشی خستۆتەڕو، بۆ رۆژی سێشەممە، کاریگەری ئەو ناجێگیرییە زیاتر ئەبێت و ئەگەری چالاکبونی بای رۆژئاواو باشوری رۆژئاوا ئەبێت بەخێرایی 15-40کم/ک بەھۆیەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین لەناوچەکانی سوریا و رۆژئاوای عێراقەوە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ئەگرێتەوە بەتایبەتی زیاتر ناوچەکانی باشوری ھەرێم و پلەکانی گەرماش زیاتر نزمدەبنەوە و کەش تا رادەیەک فێنک ئەبێتەوە.
بەپێی قسەی ئاراس جەبار، بەگشتی کاریگەری ئەم حاڵەتە تا کۆتایی ھەفتە رۆژی پێنجشەممە بەردەوامی ئەبێت و ناوبەناویش لەشوێن و کاتی جیاوازدا بەتایبەت رۆژی پێنجشەممە ھەورە بروسکە چالاک ئەبێت و ئەگەری تاوە باران ئەبێت و بارانەکە بۆ زۆربەی ناوچەکان کەمە بەڵام لەھەندێ شوێندا بە دیاری نەکراوی بارانی بەخوڕ و تەرزەش ئەبارێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی
دهۆک : 35 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی
سۆران : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :24 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
محەمەد حاجی مەحمود : لەسەر مەلەفى نەوت هۆشدارى دەدات
1 رۆژ پێش ئێستا
هەواڵی نوێ گەیشت لەبارەی مووچە
1 رۆژ پێش ئێستا
چەند کەسێک لە پۆلیسێکی هاتوچۆ دەدەن
1 رۆژ پێش ئێستا
سبەی بڕیار لەبارەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەدرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
پێشمەرگە جووڵەی کرد ئۆپراسیۆنی ئەنجامدا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەگەری سزادانی عێراق هەیە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه