لیژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان، فەتوایەكی تایبەتی بۆ سواڵكردن دەركرد و دەڵێت، كاری سواڵكردن لە شەرعدا حەرامە و نادروستە؛ مەگەر بۆ كەسێك كە بە تەواوی پێویست ب ێت.
ئەمڕۆ یەكشەم 11ـی ئایار، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، كۆمەڵێك لە مامۆستایانی ئاینی و هاووڵاتییان داوای حوكمی شەرعییان كرد لەبارەی دیاردەی ناشیرینی سواڵ و (دەرۆزە)كردنی كەسانێك لە ناو كوچە و كۆڵان و ترافیك و جێگە گشتییەكاندا، كە ئایا دروستە هاوكاریكردنیان یان نا؟
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا پاش تاوتوێكردنی بابەتەكە و گەڕانەوە بۆ سەرچاوەكانی فیقهی ئیسلامی، ئەم فەتوایەی لای خوارەوەی ڕاگەیاند:
1-كاری سواڵكردن لە شەرعدا حەرامە و نادروستە؛ مەگەر بۆ كەسێك كە بە تەواوی پێویست بێت و هیچ سەرچاوەیەكی داهاتی نەبێت، راستییەكەی هەژار و نەدار بێت.
2- هاوكاریكردنی ئەو جۆرە سواڵكەرانە بەپارەی زەكات، یان بە پارەی خێر لە غەیری زەكات نادروستە، چونكە نازانرێت بە دڵنیایی كە ئایا (مستحق)ن یان نا، بە تایبەت منداڵان بەهیچ شێوەیەك نابێت هاوكاری بكرێن، بەڵكو پێویستە ئامۆژگاری بكرێن، چونكە هاوكاریكردنیان دەبێتە مایەی هاندانیان لەسەر ئەو كارە بەدە.
بۆیە داواكارین لە مسوڵمانان كە زەكات و خێری خۆیان بدەن بە چینی هەژار، هاوكارییەكانیشیان بدەن بە كەسانێكی شایستەی ڕەوشتبەرز كە شەرم دەكەن سواڵ بكەن.
لە كۆتایی فەتواكەدا هاتووە، داواكارین حكوومەت و دەزگا پێوەندیدارەكان ڕێكاری پێویست بگرنەبەر بۆ بنبڕكردنی ئەم دیاردە ناشەرعی و ناشیرینە كە نامۆیە بەشكۆ و ڕەوشتی بەرزی كوردەواری.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
سبەی گوێتان لە دەنگی تەقینەوە دەبێت
1 رۆژ پێش ئێستا
کۆبوونەوەکە کۆتایی هات
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەحمەد شەرعی نایەتە عێراق
1 رۆژ پێش ئێستا
بریاری لێخۆشبوون بۆ قەرزی پێشینە دەرچوو
1 رۆژ پێش ئێستا
بەرێز مەسرور بارزانی پارتی حیزبی هەموو دەڤەرێکی کوردستانە
1 رۆژ پێش ئێستا
نڕخی کارەبای 24 کاتژمێری دیاردەکرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه